تورکیا چەند ناوچەیەکی سنووری ئامێدی بۆردوومان و تۆپباران دەکات

 
رووداو دیجیتاڵ

تۆپخانە و فڕۆکەی تورکیا بەیانیی ئەمڕۆ چەند ناوچەیەکیان لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردوومان و تۆپباران کرد.
 
کیان عەبدوڵڵا، هاونیشتمانییەکی دانیشتووی کانی ماسێیە لە ئامێدی و بە رووداوی گوت، بۆردوومان و تۆپبارانەکە کاژێر 12:00ـی شەوی رابردوو دەستیپێکردووە و تاوەکو کاژێر 09:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ بەردەوام بووە.
 
ئەو هاونیشمانییە دەڵێت، ناوچەکانی کوری زێڕی و گوندی بێتکار لە سنووری ناحیەی کانی ماسێ، گوندی زێوە، سێری و رەشاڤە لە سنووری نێروە و رێکان لە ناحیەی دێرەلووک بۆردوومان و تۆپباران کراون.
 
بە گوتەی ئەو هاونیشتمانییە، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام لە چەند ناوچەیەک ئاگر کەوتووەتەوە و ترس و دڵەڕاوکێ بۆ خەڵکی سنوورەکە دروستبووە.