پاسەوانی سنوور: 12 قاچاخچیمان دەستگیرکرد

26-08-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن پاسەوانی سنوور
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنووری عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ 12 کەسیان دەستگیرکردووە کە ویستوویانە بە قاچاخ هەندێک کەرەستە هەناردەی ئێران بکەن. 
 
عەقید کاروان خۆشناو، گوتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنووری عێراق ئەمڕۆ (شەممە، 26-08-2023) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "لەژێر فەرمانی فەرماندەی هێزە سنوورییەکان و بەسەرپەرشتیی فەرماندەی هێزی سنووری یەک، مەفرەزەیەکی سەر بە فەوجی 2ـی لیوای 21، توانیان 12 کەسی ئێرانی دەستگیر بکەن لەگەڵ هەندێک کەرەستە، کە دەیانویست بەشێوەی قاچاخ هەناردەی ئێرانی بکەن."
 
بەگوتەی کاروان خۆشناو، "35 کارتۆن جگەرە؛ 28 کارتۆن تامی نێرگەلە و پێنج کارتۆن ئامێری سەتەلایت دەستیان بەسەردا گیراوە کە ئەوان دەیانویست لە عێراقەوە بە قاچاخ بیانبەنە ئێران." 
 
گوتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور دەڵێت، "ئەو 12 کەسە بەپێی یاسا، بە نووسراو رادەستی لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێن و ئەوەش رۆژانە هەیە و ئەو کەسانەی دەیانەوێت بە قاچاخ سنوورەکان ببەزێن دەستگیردەکرێن."
 
بەپێی ئەو وێنانەی لەلایەن گوتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنووری عێراق بڵاوکراونەتەوە، کە کەسە دەستگیرکراوەکان تێیاندا دەردەکەون، بەشێکی ئەو کەسانە شەرواڵ و جلوبەرگی کوردییان لەبەرە و کۆڵبەرن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوارەبوونی کوردانی ئێزدی لە ساڵی 2014 بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە. وێنە: Getty Images/ئەرشیڤ

پێنج هەزار کوردی ئێزدی قەرەبوو کراونەتەوە

پێنج هەزار کوردی ئێزدی لە شنگال قەرەبوو کراونەتەوە؛ ئەم ساڵ بە گشتی زیاتر لە 200 ملیار دینار بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەتووانی نەینەوا خەرج کراوە