ئیسلام کەشانی بە کەفالەت ئازاد کرا

26-08-2023
حەیدەر دۆسکی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ئیسلام کەشانی، رۆژنامەڤان و کادیری یەکگرتوو لە زاخۆ، دوای دوو رۆژ لە دەستگیرکردنی، بە کەفالەت ئازاد کرا.
 
محەممەد سدیق، بەرپرسی نووسینگەی زاخۆی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئیسلام کەشانی دوای داکۆکی و بەدواداچوونی ئەوان، بە بڕیاری دادوەر بە کەفالەت ئازاد کرا.
 
ئیسلام کەشانی، بەرپرسی نووسینگەی کەناڵی سپێدەیە لە زاخۆ و جگە لەوەش کارگێڕی مەڵبەندی 13ـی یەکگرتووە. بەیانیی رۆژی پێنجشەممە، 23-08-2023، لە لایەن ئاسایشی زاخۆوە دەستگیر کرا. دوای رۆژێک لە دەستگیرکردنی، ئاسایشی زاخۆ رایگەیاند، ئەو رۆژنامەڤانەیان بە "تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە" دەستگیرکردووە.
 
لەبارەی روونکردنەوەکەی ئاسایشی زاخۆ، ئاسۆ حەمید، بەرپرسی تۆڕی میدیایی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دوێنێ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەو تۆمەتانە بە تەواوی رەتدەکەینەوە؛ ئیسلام کەشانی کادیرێکی دڵسۆزی یەکگرتووە و جگە لە یەکگرتوو، پەیوەندیی لەگەڵ هیچ لایەنێک نەبووە و نییە."
 
بەپێی ئاماری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان، ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان 431 پێشێلکاری بەرامبەر 301 رۆژنامەڤان و دامەزراوەی میدیایی کراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

پەیامی نێچیرڤان بارزانی لە ئامەد: هەرچی بە ئێمە بکرێت بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی دەیکەین

لە ئامەدی باکووری کوردستان دەیان هەزار هاونیشتمانی بەشدارییان لە ئاهەنگی نەورۆز کردووە. لە ئاهەنگەکەدا پەیامی نێچیرڤان بارزانی خوێندرایەوە کە رایگەیاندووە، "هەرچی بە ئێمە بکرێت بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی دەیکەین."