پێشمەرگەکانی هەردوو کۆمەڵە لە شەڕی دژی داعش کشێنرانەوە
رووداو - هەولێر
دوو لایەنی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دەڵێن دوای چەند رۆژ بەشداریکردنیان لە بەرەکانی شەڕ دژی چەکدارانی داعش، پاشەکشە بە هێزەکانیان کراوە.
لە رۆژانی رابردوودا، ئەو دوو لایەنەی کۆمەڵە رایانگەیاند بە پێشنیازی خۆیان و لەسەر داوای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانیان رەوانەی بەرەکانی شەڕ لە میحوەری نادرە لە ناوچەی دوبز کردووە، بەڵام شەوی رابردوو لەسەر داوای بەرپرسی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری کەرکووک ئاگادارکراونەتەوە کە هێزەکانیان بگەڕێننەوە بارەگاکانی خۆیان لە نزیک شاری سلێمانی.
موحسین مورادی، فەرماندەی هێزەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "دەفتەری سیاسی حیزبەکەیان لەسەر داوای بەرپرسانی باشووری کوردستان بڕیاری پاشەکشەی هێزەکەیانی داوە".
هەروەها عەبدوڵڵا ئازەربار، فەرماندەی هێزەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانیش رایگەیاند، ئەوان بە بڕیاری راستەوخۆی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هێزەکانیان بردە بەرەکانی شەڕ، بەڵام دواتر بێ ئەوەی هۆکارەکەیان بۆ روونبکرێتەوە، لە لایەن فەرماندەیی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری کەرکووک داوایان لێکردوون، هێزەکانیان بگەڕێننەوە.
ئەو فەرماندەیەی هێزەکانی کۆمەڵە ئەوەشی گوت "سەرەتا لەلایەن مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە داوایان لێکراوە بکشێنەوە، ئێمە گوتمان لەسەر داوای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هاتووین و لەسەر داوای ئەوانیش دەکشێینەوە، بەڵام لەلایەن ئەنوەری حاجی عوسمان بریکاری وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاگادارکراینەوە کە پارتی و یەکێتی پێیان باشە بکشێنەوە، بۆیە کشاینەوە".
پێشتریش لە میحوەری مەخموور، پاشەکشە بە هێزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران کراوە.