نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەربەست بامەڕنی دەکات

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەڤان، سەربەست بامەڕنی بە تەلەفۆن لەگەڵ ماڵباتەکەی قسەی کرد و سەرەخۆشی لێکردن و هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆی بۆ دەربڕین. 
 
رۆژی هەینی، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن سەرەخۆشی لە پيران بامه‌ڕنيى كوڕى سەربەست بامەڕنی کرد و هیوای خواست "خوای مەزن گیانی لێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت." 
 
هاوکات، "پیران بامەڕنی بە ناوی خۆی و ماڵبات و کەسوکاریانەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندی و هاوبەشیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە خەم و پرسەکەیاندا دەربڕی." بەپێی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
 
سەربەست بامەڕنی رۆژنامەڤان و نووسەری دیاریی کوردستان بوو، ماوەیەک بریکاری وەزارەتی رۆشنبیریی عێراق بووە. 
 
رۆژی 24ـی تەممووزی 2024 لە تەمەنی 79 ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد. 
 
بامەڕنی لە قەزای بامەڕنێ لە پارێزگای دهۆک لە دایکبووە، لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا، بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی کوردی وەرگرتووە و دواتر بەکالۆریۆسی لە یاسا و رامیاری بەدەستهێناوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە