رووداو دیجیتاڵ
بەرگری شارستانیی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی پێشمەرگەیەکیان دۆزیوەتەوە، کە دوێنێ ئێوارە کەوتبووە نێو ئاوی خابوورەوە.
رۆژی هەینی، 26-07-2024، بەرگریی شارستانیی زاخۆ رایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ تەرمی شاکر تاهیر، کە پێشمەرگە بووە و خەڵکی گوندی پاسێی سەر بە ناحیەی بامەڕنێیە دۆزرایەوە."
بەپێی بەرگریی شارستانیی زاخۆ، شاکر، کە تەمەنی 45 ساڵ بووە 7:30ـی ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە کەوتبووە نێو ئاو، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە."
بەرگریی شارستانیی زاخۆ رایگەیاندووە: "شاکیر لە باخی خۆیدا بووە و دوای ئەوەی کێشەی بێ ئاویی بۆ دروستبووە پەنای بردووەتە بەر غەتاس و هەر ئاو نەهاتووە، کارەبا گرتوویەتی و کەوتووەتە نێو ئاوی رووبارەوە و تەرمەکەی دیار نەمابوو، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە."
رووباری خابوور کە سەرچاوەکەی باکووری کوردستانە، بەنێو سەنتەری قەزای زاخۆ و ژمارەیەک شار و شارۆچکەی دهۆک تێدەپەڕێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ