جووتیارانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پێنەدانی پارەی گەنمەکانیان ناڕازین

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
دروێنەی گەنم لە رۆژهەڵاتی کوردستان
دروێنەی گەنم لە رۆژهەڵاتی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جووتیارانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامن لە دروێنەی گەنمەکانیان و رادەستی ناوەندە حکومییەکانی دەکەن، بەڵام دەڵێن، حکومەت پارەی گەنمەکانیان ناداتێ.
 
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران، سێیەکی گەنمی هەموو ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەرهەم دێت.
 
ئەم ساڵ تائێستا لە پارێزگای ورمێ 500 هەزار تۆن گەنم، لە لوڕستان 355 هەزار تۆن، لە سنە 600 هەزار تۆن، لە ئیلام 347 هەزار تۆن و لە کرماشان 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیاران لەلایەن حکومەتەوە وەرگیراوە.
 
وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران رایگەیاندووە، ئەم ساڵ تائێستا زیاتر لە 9 ملیۆن تۆن گەنم کە بایی 157 تریلیۆن تمەنە، لە جووتیاران وەرگیراوە، بەڵام تەنیا 53.5 تریلیۆن تمەن دراوەتە جووتیاران، بڕیاریشە تاوەکو دوو مانگی دیکە 104 تریلیۆن تمەنی دیکە خەرج بکرێت.
 
دواکەوتنی پارەی گەنمی جووتیاران، پەرلەمانتارانی ئێرانیشی هێنایە دەنگ. رەستگار یوسفی، پەرلەمانتاری پاوە، جوانرۆ، روانسەر و سەلاسی باوەجانی دەڵێت، "ئێستا جووتیاران کە بەری رەنجی یەک ساڵیان رادەست کردووە، ئەگەر پابەندین بە دروشمی ساڵ کە ساڵی گەشەپێدانی بەرهەمهێنانە، بۆچی هێشتا پارەی ئەو بەڕێزانە کە بەری رەنجی بەرهەمی یەک ساڵ زەحمەتیانە، خەرج نەکراوە؟ چاوەڕوانیمان ئەوەیە بە زووترین کات پارەی گەنمی جووتیاران خەرج بکرێت."
 
حکومەتی ئێران بۆ ئەم ساڵ یەک کیلۆ گەنم بە 17 هەزار و 500 تمەن (30 سەنت) لە جووتیاران دەکڕێتەوە.
 
بەپێی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران، تاوەکو ئێستا نزیکەی نۆ ملیۆن تۆن گەنم وەرگیراوە. پێشبینیش دەکات، ئەم ساڵ بەرهەمی گەنم بگاتە 15 ملیۆن تۆن و حکومەت 11.5 ملیۆن تۆنی بکڕێتەوە، بەوەش پێویستییان بە گەنمی هاوردە نابێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک.

بەرپرسی لقی سێی پارتی: بە ئامانجی سیاسی و بۆ تیرۆرکردن تەقە لە بارەگاکەمان کرا

بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک دەڵیت، تەقەکردنی شەوی رابردوو لە بارەگاکەیان بە ئامانجی سیاسی و بۆ تیرۆرکردن بووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''لە دوو شوێنەوە لە پشتەوەی بارەگای لق تەقە کراوە و پێشمەرگەکان بە باشی وەڵامیان داونەتەوە''.