گوتەبێژی حکومەت: بە زووترین کات مووچە دابەش دەکرێت
رووداو دیجیتاڵ
شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، لەگەڵ بەغدا لەبارەی جێبەجێکردنی بڕگەکانی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە گەیشتنە رێککەوتن. گوتەبێژی حکومەتیش گوتی، لە زووترین کاتدا مووچەی فەرمانبەران دابەش دەکرێت.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، 27-7-2023، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی شاندی حکومەت لەگەڵ بەغدا رایگەیاند، لەگەڵ بەغدا باسیان لە ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان کردووە.
ئومێد سەباح، کە سەرۆکی شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو بۆ بەغدا، دەڵێت "له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه، هەردوولا گه‌یشتینه رێککەوتن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان لە یاسای بودجەدا."
سەبارەت بە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان ئومێد سەباح رایگەیاند "كۆنووسێكی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو شانده‌كه واژۆ كرا و، بڕیار وایه ده‌ستبه‌جێ تەمویلی هه‌رێمی كوردستان بكرێت."
هەروەها پێشەوا ھەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرەبەیانیی ئەمڕۆ رایگەیاند، "ئێستا شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی گەیشتنە رێککەوتن و لەزووترین کاتدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت."
پێشەوا ھەورامانی دەستخۆشی لە شاندەکە کرد و گوتی، ھەوڵی زۆریان دا بۆ چارەسەری کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.