رووداو - سەردەشت
پارکی پیران لە سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان، پارکەکە شوێنی کات بەسەربردنە بۆ هەموو تەمەنەکان، بەڵام زیاتر کەسانی بە تەمەنی لێ بەدی دەکرێت، لەنێو پارکەکە و چواردەورەکەی دەستگێڕ و وردە فرۆشەکان هەن و کەسانێکی زۆر دامە و دۆمینە و یاری دەکەن.
ئەم پارکە شوێنێکی دڵگیری شاری سەردەشتە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و تاکە پارکە لە شارەکە و رۆژانە سەتان کاسبکار و کەسانی دیکە بۆ پشوودان سەردانی دەکەن.