هەشت موەلیدەی ئەهلی لە کەلار بەهۆی بەرزیی پلەی گەرما لەکار دەکەون

26-07-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن موەلیدەی ئەهلی کارەبا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامیەتی قەزای کەلار رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا، بەهۆی بەرزیی پلەی گەرماوە لە سنووری کەلار هەشت موەلیدە لەکارکەوتوون.
 
رۆژی دووشەممە 26-07-2021، شەهاب حاجی ئەحمەد، قایمقامی قەزای کەلار بە یاوەریی عەمید ئومێد مەجید، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کەلار و لیژنەی موەلیدات بە مەبەستی دانانی رێگەچارە، سەردانی موەلیدە ئەهلییە لەکارکەوتووەکانیان کرد.
 
بەپێی راگەیێندراوی قایمقامیەتی قەزای کەلار، لەو هەشت موەلیدە لەکارکەوتووە، حەوتیان بە چاککردنەوە و دانانی موەلیدەی یەدەگ چارەسەر کراون و تەنیا یەک موەلیدەی لەکارکەوتوو ماوە و "لە ماوەیەکی کورتدا چارەسەر دەکرێت".
 
لەکاتی پچڕانی کارەبای نیشتمانی، بەشێکی کارەبای هاونیشتمانیان لەلایەن موەلیدە ئەهلییەکانەوە دابیندەکرێت، بەهۆی بەرزیی پلەی گەرما لەم وەرزەدا، هەندێکجار کێشە بۆ موەلیدەکان دروستدەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە