پزیشکێک: لە وەرزی گەرما پێویستە دووربکەوینەوە لە خواردنەوەی چا و قاوە

26-07-2019
رووداو @Rudawkurdish
پزیشکان هۆشداری لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەدەن
پزیشکان هۆشداری لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەدەن
نیشانەکردن گەرما
A+ A-

رووداو - هەولێر

بۆ دوو هەفتە دەچێت پلەکانی گەرما لە زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ سەروو 42 پلەی سیلیزی بەرزبووەتەوە. پزیشکان هۆشداریدەدەن لە کاریگەری خراپی گەرما و تیشکی هەتاو لەسەر لەشی مرۆڤ.

د. عەلی بەرزنجی پسپۆڕی هەناو بە رووداوی گوت، پێویستە ئەو کەسانەی لەژێر هەتاودا کار دەکەن، ئەو میوانە بەکاربێنن کە رێژەی ئاو تێیاندا بەرزە، چونکە وا دەکەن کە لەش خۆی سارد بکاتەوە. 

د. عەلی بەرزنجی ئاماژە بەوەشدەکات، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، بەوهۆیەوە لێدانی دڵ خێرادەبێت و ئارەقەکردن زیاد دەبێت، ئەوانەی پلەی گەرمی لەشیان بەرز دەبێتەوە دووچاری دابەزینی فشاری خوێن و لەهۆشخۆچوون دەبن. کاریگەرییە خێراکانی گەرماش لەسەر منداڵ و کەسانی بەتەمەن زووتر دەردەکەوێت.

لەبارەی خۆراک و خواردنەوەی گونجاو بۆ وەرزی گەرما ئەو پزیشکە پسپۆڕە دەڵێت: پێویستە دوور بکەونەوە لە خواردنی گۆشت و ئەو مادانەی کافاینیان تێدایە، وەکو چا و قاوە، هەروەها زیاتر ئەو سەوزە و میوانە بخورێت کە رێژەی ئاو تێیاندا زۆرە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە