رووداو - کەرکووک
ئاسایشی کەرکووک رایدەگەیێنێت، تەقەکەری سێیەمی بارەگای ناوچەی چواری پارتی لە کەرکووک خۆی رادەستی هێزەکانمان کردووە و ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
رۆژی سێشەممە 26-7-2016 ئاسایشی کەرکووک راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەناوی یەکێکی دیکە لە تەقەکەرەکانی بارەگای پارتی لە کەرکووک کردووە و رایدەگەیێنێت " ئه‌و تاوانباره كه ناوى (ى.غ.م)ه، خۆى راده‌ستى هيزهكانمان كرد و ئێستا له‌گه‌ڵ دوو تاوانباره‌كه‌ى ديكه‌دا لەژێر لێكوڵينهوهدان".
شەوی یەكشەممە 24-7-2016 سێ چەکداری نەناسراو له سێ قۆڵه‌وه هێرشیان كردە سه‌ر ناوچه‌ی چواری پارتی له كه‌ركووك و بۆ ماوه‌ی 15 خولهك رووبه‌ڕووی پاسه‌وانه‌كانی ناوچه‌كە بوونەوە و زیانیشیان به باره‌گای ناوچەکە گەیاندووە.
پێشتر عه‌زیز بایز، به‌رپرسی ناوچه‌ی 4ی پارتی له كه‌ركووك به رووداوی رایگەیاند بوو "ئه‌مه جاری دووه‌مه ته‌قه له باره‌گای ناوچهكەمان ده‌كرێت و ئامانج لەو کارە تێکدانی بارودۆخی ئەمنی شارەکەیە".
له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگی رابردوودا، سێ جار له كه‌ركووك و پێنج جار له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ته‌قه له باره‌گاكانی پارتی كراوه. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا لە كه‌ركووك و چه‌مچه‌ماڵ سێ جار ته‌قه له باره‌گاكانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ