رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی بەرزیی پلەی گەرماوە، دەوامی فەرمانگەکانی کەرکووک کەمکرایەوە.
سامان یابە، گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک رۆژی چوارشەممە، 26-06-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە رۆژی دووشەممەوە بڕیاری کەمکردنەوەی کاژێرەکانی دەوامی فەرمانگەکانی کەرکووک جێبەجێ كراوە. دەوام لە کاژێر 07:00ـی بەیانی بۆ 01:00ـی نیوەڕۆیە.
پێشتر دەوام لە کاژێر 08:00ـبەیانی بۆ 03:00ـی دوای نیوەڕۆ بوو.
سامان یابە گوتی، کەمکردنەوەی دەوامی فەرمانگەکانی کەرکووک، پاڵپشتە بە بڕیاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوەیە، تاوەکو 29-8 دەوام بەمشێوەیە دەبێت.
گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک گوتیشی، دەسەڵات دراوەتە پارێزگارەکان، هەر رۆژێک پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە، دەتوانن پشوو رابگەیێنن.
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، رۆژی 22-06-2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا دەوامی هەموو فەرمانگەکانی دەوڵەت کەمبکرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ