سەرۆک بارزانی: پاڵپشتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و دوور لە دەستێوەردان دەکەین

26-06-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆک بارزانی لەبارەی دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: "دەستخۆشی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکەم. پاڵپشتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و دوور لە دەستێوەردان دەکەین."
 
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی وەکو رۆژی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد؛ سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا دەستخۆشی لەو هەنگاوە دەکات و دەڵێت: "خوازیارین لایەنە سیاسییەکان بە ڕەچاوکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان بە بەرپرسیارێتییەوە هاوکاربن بۆ سەرخستنی پرۆسەیەکی دیموکراسییانە و پاراستنی سەقامگیری و پێکەوەژیان."
 
بۆ دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردن سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆی کردووە و دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: هەموو لایەنەکان لەسەر رۆژەکە کۆک نەبوون، بیروبۆچووونی جیاواز هەبووە.
 
هاوکات چەند کاژێرێک دوای دیاریکردنەکە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق نووسراوی مەرسوومی هەرێمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، کە تایبەتە بە دیاریکردنی رۆژی 20ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
 
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی 
 
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
 
بەبۆنەی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی ئۆکتۆبەری 2024، دەستخۆشی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکەم. پاڵپشتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و دوور لە دەستێوەردان دەکەین.
خوازیارین لایەنە سیاسییەکان بە ڕەچاوکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان بە بەرپرسیارێتییەوە هاوکاربن بۆ سەرخستنی پرۆسەیەکی دیموکراسییانە و پاراستنی سەقامگیری و پێکەوەژیان.
 
مسعود بارزانی
26ی حوزەیرانی 2024

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی لەسێدارەدانی شێخ سەعیدی پیران

99 ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی شێخ سەعیدی پیران تێدەپەڕێت؛ داوای ئاشکراکردنی شوێنی گۆڕەکەی دەکرێت

شێخ سەعیدی پیران رۆژی 29ی حوزەیرانی 1925 لەگەڵ 46 هاوڕێی لە گۆڕەپانی داغكاپی، كە ئێستا ناوەكەی گۆڕاوە بۆ مەیدانی شێخ سەعید، لە ناوەندی شاری ئامەدی باکووری کوردستان، لەسێدارەدرا؛ ئەمڕۆ 99 ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی شێخ سەعیدی پیران تێدەپەڕێت