ئەمریکا پێشوازی لە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان دەکات

26-06-2024
دیار کوردە @diyarkurda
باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان و لۆگۆی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان و لۆگۆی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمریکا پێشوازی لە دیارکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دەکات و هەوڵەکانیشی بۆ لێکدی نزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکان بەرز دەنرخێنێت.
 
ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئێمە، پێشوازی لە راگەیاندنی 20ـی ئۆکتۆبەر وەک رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین."
 
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها گوتی "هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان ئامرازێکی گرنگی پرۆسەی دیموکراسییە و ئێمە چاوەڕێ ئەوە دەکەین بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دڵنیابن لەوەی هەڵبژاردنەکان ئازاد و، شەفافانە دەبن بەبێ هیچ دواخستنێکی دیکە."
 
هاوکات گوتیشی، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی بۆ گەیانی لایەنە سیاسییەکان بە رێککەوتنێک لەبارەی هەڵبژاردن، بەرز دەنرخێنێت.
 
ئەمڕۆ (چوارشەممە) دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی 20-10-2024ـی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد. 
 
رۆژی 9ـی تشرینى یەکەمى 2022، پەرلەمانى کوردستان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران تەمەنی خولی شەشەمى پەرلەمانى تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023 درێژکردەوە، لەکاتێکدا خولی پێنجەم رۆژی 6ـی تشرینى دووەمى هەمان ساڵ کۆتایی دەهات.
 
لە 30ـی ئایارى 2023، دادگە درێژکردنەوەى تەمەنى پەرلەمانى کوردستانى هەڵوەشاندەوە، بە پاساوى ئەوەى "نادەستوورییە." 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێک لە وێستگەیەکی کارەبای هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

مانگی حوزەیران 12 بۆ 14 کاژێر کارەبای نیشتمانی هەبووە

بەگوێرەی بەدواداچوونی رووداو، مانگی شەش لە هەرێمی کوردستان کارەبای نیشتمانی تێکڕا 12 بۆ 14 کاژێر هەبووە. زۆرترین کارەبای نیشتمانی لە سلێمانی و هەڵەبجە بووە، پاشان دهۆک و هەولێر