کەسوکاری کۆچبەرێکی نێو بەلەمە ژێرئاوکەوتووەکەی ئیتاڵیا داوای هاوکاری دەکەن

26-06-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کەسوکاری یەکێک لەو کۆچبەرانەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لەنێو ئەو بەلەمەدا بووە لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ژێر ئاوکەوت، داوای هاوکاری دەکەن بۆ روونبوونەوەی چارەنووسی کوڕەکەیان.
 
یەکێک لەو کەسانەی لەنێو بەلەمەکەدا بووە و تاوەکو ئێستا چارەنووسی نادیارە، بێهنام ناسری، خەڵکی ورمێیە.
 
کەسوکاری بێهنام ناسری بە تۆڕی میدیایی رووداویان گوت، بەگوتەی یەکێک لە رزگاربووەکان، بێهنام کەوتووەتە نێو ئاو، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانن چی بەسەر هاتووە. باوکی بێهنام ناسری لە ژیاندا نەماوە و دایکیشی نەخۆشیی شێرپەنجەی هەیە، خوشکێکی هەیە و ناتوانن بچنە ئیتاڵیا و بەدوایدا بگەڕێن.
 
کەسوکاری بێهنام ناسری لە رێگەی تۆڕی میدیایی رووداوەوە داوا دەکەن، هاوکاری بکرێن بۆ ئەوەی سۆراخێکی ئەو کۆچبەرە بزانن و بۆیان روون ببێتەوە، لە ژیاندا ماوە یان کۆچی دوایی کردووە.
 
بە گوتەی کەسوکاری، بێهنام تەمەنی 31 ساڵە و خەڵکی گوندی نەسرئاباد لە ناوچەی دزەی دۆڵی ورمێیە، لە 05-06-2024 چووەتە تورکیا و 15ـی مانگ لە شاری بۆدروومی تورکیا سواری بەلەم بووە بەرەو ئیتاڵیا، تاوەکو بگاتە وڵاتێکی ئەورووپی.
 
مەسعود پووریان، کوڕەپووری بێهنام بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت بێهنام لە زانکۆی تەورێز بەشی ئەندازیاریی تەواو کردووە، بەڵام دانەمەزراوە و کاری دەستنەکەوتووە، بۆیە بڕیاریدا کۆچ بکات.
 
بەلەمەکە 15ـی ئەم مانگە لە تورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتووە و بە گوتەی یەکێک لە سەرنشینە رزگاربووەکانی دوای چوار رۆژ ژێر ئاو کەوتووە. 
 
روئیا محێدینی، رزگاربووی بەلەمەکە بە رووداوی راگەیاند، 76 کەس لەنێو بەلەمەکدا بوون و نیوە زیاتریان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون. 11 کەس رزگاریان بووە، کە پێنجیان خەڵکی ورمێ، مهاباد، بۆکان و هەورامانن و تەرمی نزیکەی 30 کەسیان نەدۆزراوەتەوە.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی لەسێدارەدانی شێخ سەعیدی پیران

99 ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی شێخ سەعیدی پیران تێدەپەڕێت؛ داوای ئاشکراکردنی شوێنی گۆڕەکەی دەکرێت

شێخ سەعیدی پیران رۆژی 29ی حوزەیرانی 1925 لەگەڵ 46 هاوڕێی لە گۆڕەپانی داغكاپی، كە ئێستا ناوەكەی گۆڕاوە بۆ مەیدانی شێخ سەعید، لە ناوەندی شاری ئامەدی باکووری کوردستان، لەسێدارەدرا؛ ئەمڕۆ 99 ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی شێخ سەعیدی پیران تێدەپەڕێت