یونامى: لەگەڵ کۆمیسیۆن کار بۆ هەڵبژاردنێکى بێگەرد دەکەین

26-06-2024
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

یونامى پێشوازى لە دیاریکردنى رۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمانی کوردستان لەلایەن سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە دەکات، ئامادەییشی نیشاندا بۆ ئەوەى لەگەڵ کۆمیسیۆنى باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ گەرەنتیکردنى هەڵبژاردنێکى بێگەرد، کار بکات.
 
نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریی عێراق (یونامى) لە راگەیێندراوێکدا پێشوازى لە دیاریکردنى 20ـی تشرینى یەکەم کردووە وەک وادەیەکى نوێ و کۆتایی بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانی کوردستان لەلایەن نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە.
 
ئەمڕۆ (چوارشەممە، 26ـی حوزەیرانى 2024) دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی 20ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.
 
یونامى جەختى لەوە کردووەتەوە؛ ئامادەیە لەگەڵ کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکان و سەرجەم دامەزراوە پەیوەندیدارەکانى دیکە کاربکات "بۆ گەرەنتىکردنی ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى گشتگیر و ئازاد و بێگەرد بە بەشداریى ژنان و سەرجەم پێکهاتەکانى دیکەى کۆمەڵگە لە هەرێمى کوردستاندا." 

 

 
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەڵێت: دەستخۆشی لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەکەین بۆ دیاریکردنی وادەی نوێی هەڵبژاردن و هاوکار دەبین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە.

 

رۆژی 9ـی تشرینى یەکەمى 2022، پەرلەمانى کوردستان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران تەمەنی خولی شەشەمى پەرلەمانى تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023 درێژکردەوە، لەکاتێکدا خولی پێنجەم رۆژی 6ـی تشرینى دووەمى هەمان ساڵ کۆتایی دەهات.
 
لە 30ـی ئایارى 2023، دادگە درێژکردنەوەى تەمەنى پەرلەمانى کوردستانى هەڵوەشاندەوە، بە پاساوى ئەوەى "نادەستوورییە." 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی لەسێدارەدانی شێخ سەعیدی پیران

99 ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی شێخ سەعیدی پیران تێدەپەڕێت؛ داوای ئاشکراکردنی شوێنی گۆڕەکەی دەکرێت

شێخ سەعیدی پیران رۆژی 29ی حوزەیرانی 1925 لەگەڵ 46 هاوڕێی لە گۆڕەپانی داغكاپی، كە ئێستا ناوەكەی گۆڕاوە بۆ مەیدانی شێخ سەعید، لە ناوەندی شاری ئامەدی باکووری کوردستان، لەسێدارەدرا؛ ئەمڕۆ 99 ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی شێخ سەعیدی پیران تێدەپەڕێت