رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی لە بەرلین لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە کۆبووەوە، ئەو وەزیرە ئەڵمانییە لە کۆبوونەوەکەدا ئاماده‌ییی وڵاتەکەی دووپات کرده‌وه بۆ یارمه‌تیدان و پشتگیریی عێراق و هه‌رێمی کوردستان لە هه‌ر کاتێک و بوارێک‌دا پێویست بێت.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئەمڕۆ (دووشەممە، 26-6-2023) لە بەرلین له‌گه‌ڵ تۆبياس ليندنه‌ر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌که‌دا نێچیرڤان بارزانی خۆشحاڵيى خۆى به ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و باسى له ئه‌نجامه ئه‌رێنييه‌كانى سه‌ردانى سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق بۆ به‌رلين كرد، هه‌روه‌ها داواى كرد ئه‌ڵمانيا له پشتگيریی عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش به‌رده‌وام بێت.
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە، "لاى خۆيه‌وه تۆبياس ليندنه‌ر ئاماده‌یی ئه‌ڵمانیای دووپات کرده‌وه بۆ یارمه‌تیدان و پشتگیریی عێراق و هه‌رێمی کوردستان لە هه‌ر کاتێک و بوارێک‌دا پێویست بێت، هه‌روه‌ها جه‌ختی له به‌ر‌ده‌وامیی ئه‌رکی هێزه ئه‌ڵمانییه‌کان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا کرده‌وه".
دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ڵبژاردن و دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که به‌گشتی، لایه‌نێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو که باڵیۆزی عێراق له به‌رلین ئاماده‌ی بوو.
نێچیرڤان بارزانی رۆژی یەکشەممە 25-6-2023 گەیشتە بەرلین و یەکەم کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ سڤینیا شوڵتز، وەزیری هاریکاریی ئابووری و پەرەپێدانی ئەڵمانیا بوو.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "لە کۆبوونەوەکەدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌ردوولا له بواره جياكاندا، دۆخى شنگال و ئێزدییان، ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر عێراق تاوتوێ كران".
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆش نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئولاف شوڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا کۆدەبێتەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەڵمانیا و فراوانکردنی بوارەکانی هاریکاریی هاوبەش و دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی تاوتوێ دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ