دوایین کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان گەیشتە مەککە

26-06-2022
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ دوایین کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری مەککەی پیرۆز."
 
رۆژی یەکشەممە، 26-6-2022، شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوایین کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان 478 کەس بووە "لە مەدینەوە گەیشتوونەتە مەککەی پیرۆز."
 
شێخ نیاز راغب نەقشبەندی گوتیشی، ئێستا بەشێوەیەکی گشتی دوو هەزار و 120 کەس لە هەرێمی کوردستان لە شاری مەککەن بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج. 
 
ئەو حاجییانەی ئەمساڵ سەردانی سعودیەیان کردووە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج 786 زیارەتکار لە هەولێرن، 658 زیارەتکار لە سلێمانین، 487 زیارەتکار لە دهۆکن، 123 زیارەتکار لە ئیدارەی گەرمیانن و 66 زیارەتکاریش لە هەڵەبجەن.
 
مەرجە ئەو کەسانەی کە بەشداریی حەجی ئەمساڵ دەکەن، تەمەنیان لە 65 ساڵ زیاتر نەبێت، بە یەکێک لە ڤاکسینە پەسندکراوەکانی وەزارەتی تەندروستیی سعودیە خۆی کوتابێت.
 
ساڵی 2019، سعودیە رێگەیدا دوو ملیۆن و 500 هەزار کەس حەج بکەن، ئەو ژمارەیە خەڵکی وڵاتانی دیکە و سعودیەش بوون. لە 2020دا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەنیا رێگە بە هەزار کەس درا، هەمووشیان دانیشتووانی سعودیە بوون. لە 2021دا ئەو ژمارەیە بۆ 60 هەزار کەس لە دەرەوە و ناوەوەی سعودیە بەرزکرایەوە کە دەبوایە هەموویان دوو قورچی ڤاکسینیان وەرگرتبا و لە رێگەی تیروپشکەوە دەستنیشانکران.
 
بڕیارە بۆ ساڵی داهاتوو بە شێوەی ئەلیکترۆنی ناوی نوێ بۆ گەشتی حەجی ساڵی 2024 تۆماربکرێن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانیی بزووتنەوەی گۆڕان

دلێر عەبدولخالق: لەگەڵ چەند لایەنێک دانوستانمان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو

رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەو پاشەکشەیەی لە دەنگی بزووتنەوەی گۆڕاندا هەبووە، لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی لە هەوڵدان بۆ کاری پێکەوەیی و ئەگەر بگەنە رێککەوتن، گۆڕانکاری لە سەرۆکی لیست و بەربژێرانی بزووتنەوەکەدا دەکرێت