هاونیشتمانییەک لە پشدەر بەهۆی تەقینی تایەی شۆفڵ گیان لەدەستدەدات

26-06-2022
کۆشش بێستانسووری
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ

کەمێک پێش ئێستا هاونیشتمانییەک لە گوندێکی سنووری پشدەر بەهۆی تەقینی تایەی شۆفڵەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
 
شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بە رووداوی راگەیاند، هاونیشتمانییەک لە ئەنجامی ئیشکردن لە شۆفڵەکەی یەکێک لە تایەکانی شۆفڵەکەی پێیدا تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە بە سەختی بریندار بووە، دواتر بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
 
ئەو هاونیشتمانییە، بە گوتەی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، ناوی "م. هـ. س" و لە  رەگەزی نێرە، لەدایکبووی ساڵی 1953یە، پیشەی کاسبە و دانیشتووی گوندی بەستەستێن-ی سەر بە ناحیەی سەنگەسەر - قەزای پشدەر (قەڵادزێ)یە.
 
شۆڕش ئیسماعیل ئاماژەی بەوەش کرد، دوای گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی و توێکاریی جەستەیی تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە رێکخراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.