رووداو دیجیتاڵ
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی پێنج "تیرۆریست" رادەگەیەنێت و دەڵێت، تۆمەتبارێکیان لێپرسراوی کارگەی دروستکردنی مادەی تەقەمەنی و "عەبوەناسفە" بووە.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، 26ـی ئایار، دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پاراستن و سەقامگیری زیاتری ئاسایش و ئارامی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوون، لە رۆژی 15 تا 20ی ئایاری 2024 (پێنج) تیرۆریست لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیر دەکەن."
دەزگای ئاسایش دەشڵێت، پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد، "زانیاریی دروستمان دەستکەوت لەسەر شوێنی خۆحەشاردان و مانەوەیان؛ پاش رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوە لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیادا هەر( پێنج ) تیرۆریستی داواکراو ( ح. خ.) ، (ح. ح.) ، (ع. ص.) ، ( ئ. ع.) ، ( ع. ف.) کە بە رەگەز عەرەبن و هەڵاتوون لە یاسا لە سنووری سلێمانی دەستگیرکران"
بەگوێرەی دەزگای ئاسایش، "تیرۆریستێکیان لێپرسراوی کارگەی دروستکردنی ماددەی تەقەمەنی و عەبوە ناسفە بووە هەر (پێنج)یان پێشینەی کاری تاوانکاریان هەبووە و لەدادگاکانی عێراق داواکراو بوون، دواتر ڕووبەڕووی یاسا و دادگا کرانەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ