رووداو دیجیتاڵ
شەوی پێنجشەممە خۆڵبارینێکی چڕ رووی لە سنووری پارێزگای کەرکووک کرد و بەهۆیەوە 188 کەس تووشی هەناسەتووندی بوون و سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.
سامان یابە، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەوی رابردوو کاریگەریی خۆڵبارینەکە زیاتر دەرکەوت، هەر بۆیە 155 کەس تووشی هەناسە تووندی بوون و سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.
بەیانیی ئەمڕۆ هەینی چڕیی خۆڵبارینەکە کەمبووەتەوە و ئاستی بینین زیاد بووە، بەڵام کاریگەریی خۆڵبارینەکە هەر ماوە.
بەیانیی ئەمڕۆش بە گوتەی سامان یابە 33 کەسی دیکە سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە کە بەشێکیان پێویستیان بە ئۆکسجین بووە و "چارەسەری پێویست بۆ سەرجەم ئەو کەسانە کراوە."
خۆڵبارینەکە تەنیا کەرکووکی نەگرتەوە، لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بوو، هاوکات لە بەشێک لە ناوچەکانیش کەشوهەوا جێگیر نەبوو، بارانی بەخوڕ و هەورەبرووسکە بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ