لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری شێخان گەنجێک گیانی لەدەستدا


رووداو دیجیتاڵ

لە سنووری ناحیەی زێلکانی قەزای شێخان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و دواتر ئاگری گرت، بەهۆیەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا.
 
رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 26-05-2023، بووە. محەممەد ئەمین، بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان بە رووداوی گوت، ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە ناوی ئاراس جەمالە و خەڵکی گوندی بەرازییە لە بناری چیای مەقلووب.
 
رووداوەکە لەنێوان گوندی کیس قەلعە و بەرازی روویداوە لە سنووری ناحیەی زێلکانی سەر بە قەزای شێخان.