رووداو دیجیتاڵ
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە بازاڕێکی میلـلی لە دهۆک کەوتەوە و بەهۆیەوە سێ کابینە سووتان. بەرگریی شارستانیی شارەکە دەڵێت، زیانی گیانی نەبووە.
رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە کاژێر 03:55ـی ئەمڕۆ بووە. بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە و بەگوێرەی لێکۆڵێنەوە سەرەتاییەکانیان، بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە.
بەگوتەی گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەوە بە بەهای زیاتر لە 10 هەزار دۆلار زیان بە کاسبکارانی بازاڕەکە گەیشتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
ئەو بازاڕە میلـلییە تەنیا لە ئێوارانی پێنجشەممە دەکرێتەوە و تاوەکو ئێوارەی هەینی کراوە دەبێت و خەڵک کڕین و فرۆشتنی تێدا دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ