رووداو دیجیتاڵ
فڕۆکەکانی تورکیا زنجیرە چیای مەتینیان لە سنووری ناحیەی دێرەلووکی پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد.
فایەق، بەڵاڤەیی، هاونیشتمانییەکی ئەو ناوچەیەیە کە ڤیدیۆی کاتی بۆردوومانەکەی بۆ رووداو ناردووە و دەڵێت: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەکانی تورکیا سنووری چیای مەتینیان بۆردوومان کردووە.
لەبارەی زەرەر و زیانەکانەوە، وەک ئەو هاونیشتمانییە دەڵێت، شوێنی بۆردوومانەکە خەڵکی سڤیلی تێدا ناژی، بۆیە زیانی گیانی بەر خەڵک نەکەوتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ