رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری کرماشان رایگەیاند، رێگە بە کۆڵبەران دەدرێت بە رێگەی یاساییدا هاتووچۆ بکەن.
محەممەد تەیب سەحرایی، پارێزگاری کرماشان دەڵێت، پڕۆژەیەک بە ناوی "پاراستنی شکۆی کۆڵبەران" جێبەجێ دەکەن و لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە نووسینی ناوی ئەو کەسانە دەکرێت کە دەیانەوێ کۆڵبەری بکەن.
پارێزگاری کرماشان روونی دەکاتەوە کە بەپێی پڕۆژەکە؛ هاتووچۆکردنی کۆڵبەران دەبێتە یاسایی و لە رێگەی ئەمن هاتووچۆ دەکەن.
راگەیاندنی ئەو پڕۆژەیە لە کاتی سەردانی ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران بوو بۆ ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای کرماشان. وەحیدی رۆژی پێنجشەممە و هەینی سەردانی ناوچە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەی کرد.
حکومەتی ئێران لە ساڵی 2017ـەوە هاتووچۆکردنی کۆڵبەرانی لە رێڕەوە رێگەپێدراوەکان راگرتووە. پێشتر ئەو کەسانەی کارتی کۆڵبەرییان پێدرابوو دەیانتوانی هەفتانە جارێک بەو رێڕەوانەدا هاتووچۆ بکەن. رێڕەوەکان لە نزیک دەروازە سنوورییەکان کرابوونەوە و کۆڵبەران دەیانتوانی بە کۆڵ ژمارەیەک کەلوپەلی بیانی هاوردە بکەن کە رێگە پێدراو بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ