رووداو دیجیتاڵ
پاسەوانیی سنووری ئێران بڕیاری داخستنی رێگەی هاتووچۆی کۆڵبەرانی خستە بواری جێبەجێکردن و لە سنووری نەوسوود رێگە نادرێت کۆڵبەران بەرەو ناوچە سنوورییەکان بچن.
هێزەکانی پاسەوانیی سنووری ئێران لە رۆژی چوارشەممە 25/05/2022ـەوە رێگری لە چوونی کۆڵبەران بۆ ناوچەی سنووری نەوسوودی پاوە لە پارێزگای کرماشان دەکەن.
کەناڵی هەواڵی کۆڵبەر نیوز رایگەیاند، پاسەوانی سنووری پاوە بە خاوەن بار و کۆڵبەرانیان راگەیاندووە، تاوەکو ئەو کاتەی حکومەت بڕیار لەسەر رێکخستنەوەی کاری کۆڵبەری لە سنوورەکان دەدات، رێگە بە کۆڵبەران نادرێت لەسەر سنوورەکان کەلوپەل بگوازنەوە.
بەپێی هەواڵەکە، پاسەوانیی سنووری پاوە هۆشداری داوەتە کۆڵبەران و گوتوویەتی، هەر کەس بڕیارەکە جێبەجێ نەکات، بەرپرسیارێتیی گیانی دەکەوێتەسەر ئەستۆی خۆی.
رۆژی هەینی رابردوو، فەرماندەی گشتیی پاسەوانیی سنووری ئێران سەردانی ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای کرماشانی کرد و رایگەیاند، کۆتایی بە هاتووچۆکردنی نایاسایی لە سنوورەکان دێنن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ