لە قەڵادزێ شەش کەس بە دوو کیلۆگرام کریستاڵەوە دەستگیرکران
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، شەش کەسیان بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە، کە دوو کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان پێبووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26-05-2022 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بۆ رێگریکردن لە بازرگانی و بەکارهێنان و بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر، هێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و وەرگرتنی زانیاریی ورد، شەش تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە بڕی دوو کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) یان پێبووە.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بە فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی (26) لە یاسای (بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەرو کارتێکەرە عەقڵییەکان) تۆمەتبارەکان راگیراون و لە دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.