بەرپرسێکی سەربازیی یەمەن: حوسییەکان دەریای سوور مینڕێژ دەکەن


رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێکی سەربازیی یەمەنی رایدەگەینێت، حوسییەکانی یەمەن بە پشتیوانیی ئێران دەستیان بە بەکارهێنانی تاکتیکێکی نوێ لە دەریای سووردا کردووە و مینی دەریایی دادەنێن.
 
ئەمیر مەعروف، بەرپرسی یەکەی هێزی دەریایی یەمەنی سەر بە زۆنی پێنجی سووپا کە لەلایەن هاوپەیمانێتی عەرەبی بە سەرکردایەتیی سعودیە دروستکراوە، ئاماژە بەوە دەکات، هاوپەیمانێتی عەرەبی و سووپای یەمەن لە باشووری دەریای سووردا کۆمەڵێک مینی دەریایی حوسییەکانیان لەناو بردووە.
 
ئەو بەرپرسە سەربازییە یەمەنییە، دەڵێت ئەمە  شێوازێکی نوێی حوسییەکانە لە شەڕدا و مینەکان بۆ بەلەم و کەشتیی سەربازی هاوپەیمانان و یەمەن و دادەنێن مەترسییەکی گەورە لەسەر کەشتییە مەدەنییەکانیش دروست دەکەن و بەگشتی هەڕەشە لەسەر هاتووچۆی ئاویی لە ناوچەکەدا دەکەن.
 
مەعروف ئاشکرای کردووە تاوەکو ئێستا 205 لەو جۆرە مینەی حوسییەکان لەلایەن هاوپەیمانێتیی عەرەبییەوە لەناوبراون. پێشیوایە ئەم تاکتیکەی حوسییەکان هەڕەشەیەکی رژدییە بۆ سەر هاتووچۆی نێودەوڵەتی ئاویی و بازرگانی جیهانی لەو ناوچەیەدا.