لە شارەزوور بەھۆی دەستڕێژی گوللەوە کەسێک کوژرا

26-05-2019
ئەمەل ناجی
نیشانەکردن شارەزوور
A+ A-

رووداو - شارەزوور 

نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ رایدەگەیێنێت ''ئەمڕۆ لە بازاڕی ھەڵەبجەییەکان لە قەزای شارەزوور دەستڕێژی گوللە لە کەسێک کرا و بە ھۆیەوە گیانی لەدەستدا". 

راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتیی شەھید رەئوف بەگ راگەیێندراوێکی لەسەر رووداوەکەی ئەمڕۆ بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە: ''کاژێر 4:30 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 26-5-2019  تەرمی ھاونیشتیمانییەکی 56 ساڵ بە ناوی (ع. م. م) گەیێندراوەتە نەخۆشخانە، کە ئاسەواری سێ گوللە بە سەرییەوە بووە".

بەپێی زانیارییەکان رووداوەکە لەناو بازاڕای ھەڵەبجەییەکان لە قەزای شارەزوور روویداوە و دوای گەیاندنی تەرمەکەش بە نەخۆشخانەکە، تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.



داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە