لە گوندێکی بۆکان خولی فێربوونی خوێندن و نووسینی کوردی کرایەوە

26-04-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە گوندی برایم ئابادی سەر بە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان، دوای تەواوبوونی خولێکی فێرکردنی زمانی کوردی، بڕوانامەی فێربوونی خوێندن و نووسینی کوردی بە فێرخوازان درا.
 
ئەمڕۆ شەممە،26ـی نیسانی 2025، سمکۆ سڵامەت، مامۆستای زمانی کوردی بە رووداوی راگەیاند، "لەلایەن فێرگەی ئەدەب لە بۆکان خولی فێربوونی خوێندن و نووسینی زمانی کوردی بۆ خەڵکی گوندەکە کراوەتەوە و لە گوندەکە 50 کەس لە تەمەنی جیاوازدا لە کچ و کوڕ بەشداری خولەکە بوون".
 
سمکۆ سڵامەت گوتی: "دوای تەواوبوونی خولەکە بە بەشداری کۆمەڵێک لە شاعیر و نووسەرانی بۆکان و خەڵکی گوندەکە بڕوانامە بە فێرخوازان بەخشرا".
 
ئەو مامۆستایە ئاماژەی بەوەشکرد، "لە هەمان کاتدا لە لایەن شاعیر و نووسەرانەوە کۆمەڵێک کتێبی جیاواز وەک دیاری براوەتە گوندەکە و بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیک کتێبخانەیەک بۆ گوندەکە بکرێتەوە".
 
سمکۆ سڵامەت، خۆی ئەرکی وانە گوتنەوەی لەو گوندە لە ئەستۆ بووە.
 
لە رۆژهەڵاتی کوردستان، پەروەردە بە زمانی دایک نییە و فێرکردنی زمانی کوردی لەسەر شانی فێرگەکانە. زۆربەی خولەکان بە خۆبەخش و بێبەرامبەر بەڕێوەدەچن و بەشداری لە بەشێکیشیان تێچوویەکی کەمی بۆ بەشداربووان هەیە تاوەکو پێداویستییەکانی فێرگەکەی پێ دابین بکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە).

دەوڵەت باخچەلی دەڵێ، هیچ هێرشێک نابێتە هۆی پاشەکشەی تورکیا لە پرۆسەی چارەسەری

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمڕۆی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی لە 15 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا بڵاوکردەوە.