لە سیدەکان کچێكی 16 ساڵان بەهۆی تەقینی تەباخی غازەوە گیانی لەدەستدا

26-04-2023
ئەندام جەبار
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوێنێ سێشەممە، کچێکی تەمەن 16 ساڵان لە سۆران لە کاتی ئامادەکردنی خۆراک تەباخی غازی پێدا تەقییەوە و ئەمڕۆ چوارشەممە گیانی لەدەستدا.
 
کچەکە ناوی هۆزان مستەفا سەعیدە و دانیشتووی گوندی لێلکان بووە لە سنووری قەزای سیدەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. شەماڵ دێواری، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە کاتی ئامادەکردنی خۆراکی ئێوارە غازی پێدا تەقییەوە و بەشێکی زۆری جەستەی سووتا.
 
بە گوتەی گوتەبێژی پۆلیسی سۆران، ئەو كچە 16 ساڵە ئەمڕۆ بەهۆی زۆریی رێژەی سووتاوییەکەی، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو؛ هۆزان سێ برا و دوو خوشکی هەیە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارتی بایۆمەتریی دەنگدەرێک لە هەولێر لە ئامێری پەنجەمۆری دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی ساڵێ 2021. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بەربژێری دهۆک زۆرترین و هەڵەبجە کەمترین دەنگدەرى خاوەن بایۆمەتری بەردەکەوێت

2 ملیۆن و 900 هەزار و 865 کەس کارتى بایۆمەترییان لە هەرێمى کوردستان کردووە، کە دەتوانن دەنگ بدەن، بەڵام ئەوانەى کارتەکانیان وەرگرتووەتەوە، گەیشتووەتە زیاتر لە دوو ملیۆن و 685 هەزار و 466 دەنگدەر و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت، تاوەکو بەر لە رۆژى دەنگدان کە 20ى تشرینى یەکەمە.