لافاو لە لوڕستان زیانی ماددی زۆری لێدەکەوێتەوە

26-04-2023
ناسر پیرۆتی
لافاو لە ناوچەیەکی لوڕستان
لافاو لە ناوچەیەکی لوڕستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئاکامی بارانێکی بەلێزمە و تەرزەیەکی کاتی لە ناوچەی شیرێز سەر بە کویەشت لە پارێزگای لوڕستان لافاو دروستبوو؛ بەو هۆیەشەوە کارەبای نۆ گوند پچڕا و رێگەی هاتووچۆیانی داخستووە. حەوزێکی ماسی لەنێو بردووە، شەش پردی رووخاندووە، بەشێکی چیایەکیش داڕماوە و رێگەیەکی داخستووە.
 
لافاوی ئەم بەهارە زیانی زۆری بە رێگەوبان و کشتوکاڵ گەیاندووە. هاونیشتمانییەک دەڵێت، "بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی وەکو جۆ و گەنمی جووتیارانی شاری مەعمولان بەهۆی با و بارانی زۆر تووندەوە، بەداخەوە زیانی زۆریان پێگەیشتووە، بەداخەوە پەتای ژەنگ لەم کێڵگانەی داوە و خەوتنی گەنمەکەش دەبێتە هۆی خێراتر بڵاوبوونەوەی پەتای ژەنگ."
 
ساڵانێکە لوڕستان بەدەست ئەم دیاردە سرووشتییەوە گیرۆدە بووە، بەڵام گەورەترین لافاو بەهاری ساڵی 2019 روویدا، کە زیانی زۆری ماددی و مرۆیی لێکەوتەوە. ئەو لافاوە 18 شار و 1200 گوندی گرتەوە و رێگەی 870 گوند داخران. بە تێپەڕبوونی چوار ساڵ هێشتا بەشێک لە زیانەکانی ئەو لافاوە قەرەبوو نەکراوەتەوە.
 
مورتەزا شێروانی، بەڕێوەبەری رێگەوبان و گواستنەوەی لوڕستان دەڵێت، "بۆ لافاوی ساڵی 2019 بڕی 280 ملیار تمەن پارەیان پێمان دا. ئێستا چوار تریلیۆن تمەن بودجەمان پێویستە، بۆئەوەی بتوانین رێگەکان و پردەکان چاک بکەینەوە، ساڵی پار کە بەڕێز سەرۆککۆمار سەردانی کرد، بڕیاریدا 309 ملیار تمەن بودجە بۆ پردەکان تەرخان بکرێت، پشتیوان بە خودا، بڕیارە ئەمساڵ پێمانی بدەن."
 
ئەفشین بازگیر، قایمقامی چگنی دەڵێت، "زۆربەی رێگە و پردەکانی ئەم شارە لە لافاوی ساڵی 2019دا لەنێوچوون، بەڵام هێشتا هیچ بودجەیان بۆ تەرخان نەکراوە."
 
ئەم جۆرە بارینانە لە کاتێکدایە پارێزگای لوڕستان کێشەی ئاوی هەیە. سەرەڕای زۆر بارینی ئەمساڵ، بەڵام بەراورد بە درێژماوە، یەک لەسەد کەمتر باریوە. گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و خراپ بەکارهێنانی ئاو، وایانکردووە سەرچاوەکانی ئاوی ژێر زەوی کەم بکەن، بەربەست دروستکردن لەسەر رێی لافاوەکان، رێگەیەکی کاریگەرە بۆئەوەی بەشێک لە لافاوەکان بە ناخی زەویدا رۆبچن و لەم پارێزگایە دەرنەچن.
 
پارێزگای لوڕستان وەکو پارێزگایەکی پڕ ئاو دەناسرا، بەڵام ئێستا وشکەساڵی هەڕەشەی لێدەکات، گەرچی ئەمساڵ بەراورد بە پار بارانی زۆر باشتر باریوە، بەڵام بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا مەرج نییە ئەم دۆخە لە ساڵانی داهاتووشدا بەردەوام بێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی بە تەلەفۆن لە هەواڵی ئەکرەم ساڵحی پرسی

نێچیرڤان بارزانی: بەدواداچوون بۆ کەیسی هەوڵی تیرۆرکردنی ئەکرەم ساڵح بکرێت

نێچيرڤان بارزانى له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، هه‌واڵى ئه‌كره‌م ساڵحى پرسى، كه‌ دوێنێ له‌به‌رده‌م ماڵى خۆيدا له‌ كه‌لار له‌ هه‌وڵێكى تيرۆركردن به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبيله‌كه‌ى، رزگار بوو.