سەرۆک بارزانی و شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی سەروەری پێكهێنانی حكومەتی عێراق تاوتوێ دەکەن

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای هاوپەیمانیی سەروەری كرد. بە گوێرەی بارەگای بارزانی، گرفتەکانی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق تاوتوێ کراون.
 
بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، رۆژی سێشەممە 26ـی نیسانی 2022، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی سەروەری كرد. شاندەکە پێكهاتبوو لە خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانیی سەروەری؛ محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و ئەحمەد جبووری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق. 
 
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانی، "لە دیدارەكەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق، كۆسپ و گرفتەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و جەخت لەسەر هەوڵدان بۆ كۆتاییهێنان بە بنبەستی سیاسی و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق كرایەوە."