لیزا فەلەکەدین: سلێمانی لامەرکەزیی تەواوی وەرگرتووە

26-04-2022
هیدایەت جان
لیزا فەلەکەدین، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لە بووڵتەنی کاژێر 8ـی رووداو کە بێستوون عوسمان پێشکێشی دەکات
لیزا فەلەکەدین، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لە بووڵتەنی کاژێر 8ـی رووداو کە بێستوون عوسمان پێشکێشی دەکات
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، "یەکێتی مووچەخۆرانی سلێمانی وەک کارتی گوشار بەکاردەهێنێت بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق"، پێشیوایە کە ئێستا سلێمانی لە رووی بەڕێوەبەری و داراییەوە لامەرکەزییەتی تەواوەتی پێدراوە." 
 
رۆژی سێشەممە 26-4-2022، لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان میوانی بووڵتەنی کاژێر 8ـی رووداو بوو کە بێستوون عوسمان لە ستۆدیۆکانی هەولێرەوە پێشکێشی کرد و رایگەیاند، "هەر هەنگاوێک بۆ چارەسەری مووچە بنرێت وەک لیژنەی دارایی پەرلەمان پشتگیری دەکەین، بەڵام پێموایە تەنیا بەو هەنگاوە کۆتایی بەو دۆخە سیاسیی و ئابوورییەی سلێمانی نایەت." 
 
پێشنیازی ئەوە دراوە، بڕیاری لیژنەی باڵای ئابووری هەرێم بۆ دابینکردنی کورتهێنانی مووچە لە داهاتی نێوخۆی پارێزگاکان هەڵبوەشێتەوە. لیزا فەلەکەدین دەڵێت، "لەنێو لیژنەی باڵای ئابووری نوێنەری دەسەڵاتی سلێمانیشی تێدایە کە خۆیان بەو بڕیارە رازیبوون، دەمێک بوو ئەوان داوای لامەرکەزیی داراییان دەکرد، ئێستا ئەو لامەرکەزییە 100% لە سلێمانی هەیە و دەردەکەوێت گرفت لە بەڕێوەبردنی سلێمانی هەیە." 
 
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دیموکراتی کوردستان گرفتی پێدانی مووچە لە سلێمانی بە گوشارێکی سیاسیی ناوبرد و گوتی، "تاوەکو مانگی یەکی ئەمساڵ هیچ گرفتێکی مووچە لە سلێمانی نەبوو و ئەوەی ئێستا دروستبووە گوشاری سیاسییە بەهۆی دۆخی سیاسی لە عێراق، پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار یەک لەو بابەتانەیە کە لە پێناویدا مووچەخۆرانی سلێمانی وەک کارتێکی گوشار بەکاردەهێنرێن." 
 
لیزا فەلەکەدین پێیوایە، یەکێتی نایەوێت ئەو دۆخەی لە سلێمانی بۆ مووچەخۆران دروستبووە چارەسەر بکرێت و دەڵێت، "دەسەڵاتی یەکێتی لە سلێمانی نە روونکردنەوە بۆ لیژنەکانی پەرلەمان دەدات و نە رێگە دەدات ئەنجوومەنی پارێزگا کارەکانی بکات و تەنانەت وەڵامی 15 ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگاش نادەنەوە، کە داوای روونکردنەوەیان کردبوو، ئەوەش پێماندەڵێت ناشەفافییەک هەیە لەو بابەتەدا." 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 مامۆستا ئازاد هورمزیار، بەرپرسی لقی کەرکووکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

بەرپرسی یەکێتی زانایان لە کەرکووک: لە هەرێمی کوردستان بەبێ بینینی مانگ کرایە جەژن

بەرپرسی لقی کەرکووکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەڵێت، جیاوازیی یەکەم رۆژی جەژن لەنێوان کەرکووک و هەرێمی کوردستان هیچ گرفتێکی شەرعی نییە؛ گوتیشی، ''بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن لە هەرێمی کوردستان، مانگ نەبینراوە.''