کچێکی 18 ساڵان لە کۆمەڵگەی بۆرگ خۆی خنکاند


رووداو دیجیتاڵ

لە کۆمەڵگەی بۆرگ کچێکی 18 ساڵان بە گوریسێک خۆی خنکاند، تاوەکو ئێستا هۆکاری خۆخنکاندنەکە ئاشکرا نەکراوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تەحسین قاسم، پەیامنێری رووداو کەوتووە، کچەکە هیچ نەخۆشییەکی دەروونی نەبووە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 26-04-2021 کاژێر 11ـی پێشنیوەڕۆ تەرمی کچێک بە ناوی فائیزە دەخیل لە کۆمەڵگەی بۆرگی سەر بە ناحیەی سنونێی قەزای شنگال دۆزرایەوە، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی شنگال بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری خۆخنکاندنەکە لەلایەن پۆلیسەوە بەردەوامە.
 
فائیزە دەخیل خێزانێکی ئێزدین و دوای هێرشەکانی داعش بۆ شنگال چوونەتە یەکێک لە کەمپەکانی پارێزگای دهۆک، ئێستاش نزیکەی دوو ساڵە گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان، خەلەف دەخیل، برایەکی فائیزە لەبارەی خوشکەکەیەوە دەڵێت، تاوەکو ئێستا نازانن هۆکاری خۆخنکاندنەکەی چی بووە.