دوای سەیرانبەن داوای كردنەوەی دەروازەكانی كێلێ‌، پشتە ‌و تەوێڵە دەكرێت

26-04-2020
ئاسۆ سەراوی
نیشانەکردن دەروازەی سنووری
A+ A-
 
 
رووداو - سلێمانی

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، داوایان لە ئەنجوومەنی وەزیران كردووە هاوشێوەی دەروازەی سنووریی سەیرانبەن، دەروازەكانی كێلێ‌ ، پشتە‌ و تەوێڵە بكرێنەوە.
 
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا ‌و تووندكردنی رێكارە تەندروستییەكان لە دەروازەكاندا، دەروازەی فەرمیی سەیرانبەنیان كردووەتەوە.
 
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە کرد، "دوای كردنەوەی دەروازەی سەیرانبەن داوامان لە ئەنجوومەنی وەزیران كردووە هەرسێ‌ دەروازەی فەرمیی كێلێ‌ ‌و پشتە‌ و تەوێڵەش بكرێنەوە و چاوەڕێی وەڵامین، چونكە لە رووی تەندروستییەوە دەتوانرێت‌ ئەو دەروازانەش كۆنترۆڵ بكرێن".
 
ساماڵ عەبدولڕەحمان ئەوەشی خستەڕوو كردنەوەی ئەو دەروازانە هاوكارێكی باش دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی گوشاری سەر دەروازە نێودەوڵەتییەكانی باشماخ ‌و حاجی ئۆمەران ‌و پەروێزخان.
 
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ باسی لەوە کرد، "دۆخی ئابووریی هەرێمی كوردستانیش ئەوە دەخوازێ‌ت ئەو سێ‌ دەروازەیەش بكرێنەوە، بۆ ئەوەش داواكارییەكی زۆر هەیە ‌و گەشبینیشین بە كردنەوەیان، بە تایبەت كە بەڵێنی ئەوەمان وەرگرتووە دەتوانرێت‌ كۆنترۆڵێكی باشی تەندروستییان تێدا بكرێت".
 
پێشتر بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی تەنیا دەروازە نێودەوڵەتییەكانی پەروێزخان، باشماخ، حاجی ئۆمەران ‌و ئیبراهیم خەلیلی كردبوونەوە ‌و دەروازەكانی پشتە‌، كێلێ‌، سەیرانبەن، تەوێڵە‌ و سەرجەم دەروازە لاوكییەكانی داخستبوون.
 
رۆژی چوارشەممەی رابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و یەکێک لە بڕیارەکانی کۆبوونەوەکە کردنەوەی دەروازەی سەیرانبەن بوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ستیڤن بیتنەر، ‌کۆنسووڵی گشتیی نوێی ئەمریکا

ئەمریکا ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەهێزتر بکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێشوازیی لە کۆنسووڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر کرد. کۆنسووڵی نوێی ئەمریکا باسی لەوە کرد وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ برەودان و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.