کچ و کوڕێک لە دهۆک هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەیان لە کچان دەکرد و دەستگیر کران

26-03-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی دهۆک کچ و کوڕێکی دەستگیر کرد و دەڵێت، هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەیان لە کچان کردووە.
 
رۆژی چوارشەممە 26ی ئاداری 2025 هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کچ و کوڕەکە هاوڕێی یەکدی بوون؛ کچەکە وێنە و ڤیدیۆی هاوڕێ کچەکانی بۆ کوڕەکە ناردووە، ئەویش بۆ کچەکانی ناردووەتەوە و هەڕەشەی لێکردوون.
 
گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، "کچەکە لە سناپچات ستریکی هاوڕێ کچەکانی لای خۆی هەڵگرتووە و بۆ کوڕەکەی ناردووە، بۆئەوەی ئەویش بۆیان بنێرێتەوە و هەڕەشەیان لێ بکات."
 
یەکێک لەو کچانەی هەڕەشەی لێکرابوو، لای پۆلیس سکاڵای کردووە.
 
هێمن سلێمان دەڵێت، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، تۆمەتباران دەستنیشان کران و دەستگیر کران. گوتیشی، "هەردووکیان دانیشتووی دهۆکن و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە