نوخشە ناسیح لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە داوایەک لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات

26-03-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نوخشە ناسح لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا
نوخشە ناسح لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دوای ئەوەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق نەکرا، پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت داوای لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرد، وەکو کەیسێکی مرۆیی و مەعنەوی سەیری بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بکەن، نەوەکو کەیسێکی سیاسی.
 
نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بەوەکالەت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی دا ئەمشەو (چوارشەممە، 26-3-2025) رایگەیاند "یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کە دوێنێ خرایە بەرنامەی کارەوە و دواخرا بۆ ئەمڕۆ، ئەمڕۆش بەداخەوە بە هەندێک هۆکار تێنەپەڕێندرا و، دانیشتنەکە نەکرا." 
 
پارێزگارە بەوەکالەتەکەی هەڵەبجە "دەستخۆشیی زۆر لە فراکسیۆنە کوردییەکان" دەکات بەهۆی ئەوەی کۆبوونەتەوە و، بڕیاریان داوە "بەشداریی هیچ کۆبوونەوەیەک نەکەن، ئەگەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تێنەپەڕێندرێت."
 
نوخشە ناسیح کە لە مانگی ئاداری ئەم ساڵەوە وەکو پارێزگاری بەوەکالەتی هەڵەبجە دەستنیشانکراوە، دەڵێ "ئێمە وەک کەسوکاری شەهیدانی هەڵەبجە، ئەو هەڵوێستەیان بەرزدەنرخێنین."
 
سەبارەت بە لایەنە عێراقییەکانیش، پارێزگاری بەوەکالەتی هەڵەبجە گوتی، "هیوادارین وەکو کەیسێکی سیاسی وەرینەگرن، بەڵکو لەپای ئەو هەموو نەهامەتی و ئەو پێنج هەزار شەهیدەی لە ساڵی 1988ـدا (لە کیمیابارانکردن) ـدا خنکێنران، سەیری بکەن، لەبەرئەوە ئەوەندە کەیسێکی مرۆیی و مەعنەوییە، ئەوەندە کەیسێکی سیاسیی نییە. هیوادارین کەیسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دووربخرێتەوە لە هەر کارێکی سیاسی."

 

 

 

 

 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شاری مهاباد.

18 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارەییەکانی مهابادیان کردووە

سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی ژینگەی مهاباد لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت: "18 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان کردووە".