لە پشووی نەورۆزدا زیاتر لە 90 هەزار گەشتیار چوونەتە لوڕستان

26-03-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گەشتیاری و میراتە کولتوورییەکانی پارێزگای لوڕستان دەڵێت، زیاتر لە 90 هەزار گەشتیار لە پشووی نەورۆزدا سەردانی پارێزگاکەیان کردووە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی ئاداری 2025 عەتا حەسەن پوور، بەڕێوەبەری گەشتیاری و میراتە کولتوورییەکانی پاریزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند: "بەگوێرەی دوایین ئامار، لە 10 رۆژدا 92 هەزار و 698 گەشتیار هاتوونەتە پارێزگای لوڕستان، کە بەراورد بە هەمان ماوەی پار، ژمارەکە 27% زیادیکردووە."
 
بەپێی ئامارێک کە وەزارەتی گەشتیاری و میراتە کولتوورییەکانی ئێران بڵاوی کردوتەوە، پارێزگای لوڕستان بۆ یەکەمجار لە ریزبەندی ئەو 6 پارێزگایەیە کە زۆرترین گەشتیار سەردانیان کردووە.
 
پارێزگای لوڕستان خاوەنی 20 شوێنی گەشتیاری دیارە و ساڵانە گەشتیارێکی زۆر سەردانی دەکەن.
 
لە پشووی نەورۆزدا گەشتیارێکی زۆر لە ناوچە جیاوازەکانی ئێرانەوە سەردانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەتایبەتی  شارە سنوورییەکان دەکەن.
 
لە شارە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا بازاڕی فرۆشتنی کەلوپەلی بیانی هەیە و گەشتیاران کەلوپەلی نێوماڵ و جلوبەرگ لەو بازاڕانە دەکڕن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

لە لیبیا 42 کۆچبەری کورد دەستگیر دەکرێن؛ زۆربەیان خەڵکی ئیدارەی راپەڕینن

ماوەی شەش رۆژە 42 گەنجی کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان، کە زۆربەیان دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینن، لە کەناراوەکانی لیبیا لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیر کراون و تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە