پێشبینیی کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی

26-03-2024
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەتەواوی هەور دەبێت و لە زۆربەی کاتەکان نمەباران دەبارێت. کەشناسێکیش دەڵێت: "رۆژی هەینی پلەی گەرما 5 تاوەکو 6 پلە بەرز دەبێتەوە."
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاژێری داهاتووی راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ ئاسمان بەتەواوی هەور دایدەپۆشێت و لە زۆربەی کاتەکان نمەباران دەبارێت. لە ناوچە شاخاوییەکاندا بارانی مامناوەند دەبارێت. رێژەی دابارین لە پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت و پلەی گەرما بەراورد بە ناوچەکانی دیکە نزم دەبێتەوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 26-3-2024 شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشوهەوا بە رووداوی گوت: "پێشبینی دەکەین بارانی مامناوەند و بەخوڕ لە ناوچە جیاوازەکاندا ببارێت. هەروەها ئەگەری تەرزە لە هەندێ شوێندا هەیە؛ بەڵام پێشبینی تەرزەی قەبارە گەورە ناکرێت."
 
لە راگەیێندراوەکەی کەشناسیی هەرێمی کوردستاندا بۆ سبەی چوارشەممە، 27/3/2024، روونکراوەتەوە: "سبەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت؛ ئەگەری بارانی پچڕپچڕ هەیە تایبەت لە کاتەکانی بەیانی زوودا. پلەی گەرما 2 بۆ 4 پلە بەرز دەبێتەوە."
 
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشوهەوا دەشڵێت: "سبەی کاریگەریی ئەو شەپۆلە لاواز دەبێت؛ پلەی گەرما بە نزمی دەمێنێتەوە. رۆژی هەینی پلەی گەرما 5 تاوەکو 6 پلە بەرز دەبێتەوە."
 
پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ رۆژی چوارشەممە:
 
هەولێر: 18 
سلێمانی: 17
دهۆک: 16
کەرکوک: 20
هەڵەبجە: 18
زاخۆ: 17
سۆران: 15
حاجی ئۆمەران: 6
گەرمیان : 22
 
بڕی بارانى 12 کاژێری رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستان
 
هەولێر: 0.2 ملم
سلێمانى: دڵۆپ دڵۆپ
چەمچەماڵ: 0.2 ملم
دەربەندیخان: 0.4 ملم
حاجى ئۆمەران: 14.8 ملم
هەڵەبجە: 0.8 ملم
هەڵشۆ: 0.6 ملم
سۆران: 0.8 ملم
پێنجوێن: 2.2 ملم
مێرگەسۆر: 4.6 ملم
سیدەکان: 2.2 ملم

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".