سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 18ـی 11ـی ئەمساڵی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاری کرد
رووداو دیجیتاڵ
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی رۆژی 18-11-2023ـی وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دیاریکرد. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان داوا لە پەرلەمان و سەرجەم فراکسیۆنەکان دەکات، هەنگاوی کردەییان بۆ متمانەبەخشین و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن هەبێت.
رۆژی یەکشەممە 26-03-2023، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، فەرمانی هەرێمیی ژمارە 90ـی ساڵی 2023ـی خوێندەوە کە لەبارەی دیاریکردنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بوو.
دڵشاد شەهاب بە میدیاکانی راگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەپێی یاسای ژمارە یەکی ساڵی 2005ـی هەمووارکراو کە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانە، رۆژی 18-11-2023ـی وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاریکردووە.
دەقی فەرمانی هەرێمیی 90ـی ساڵی 2023:
پاڵپشت بە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ژمارە 1ـی ساڵی 2005ـی هەمووارکراو بڕیارماندا بە:
یەکەم: دیاریکردنی رۆژی 18ـی 11ـی 2023 وەکو رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان.
دووەم: گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان پابەند دەبن بە ئەنجامدانی کاری پێویست بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بۆ جێبەجێکردنی ئەم فەرمانە.
سێیەم: ئەم فەرمانە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت.
دڵشاد شەهاب گوتی، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان داوا لە پەرلەمان و سەرجەم فراکسیۆنەکان دەکات کە هەنگاوی کردەییان بۆ متمانەبەخشین و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن هەبێت، بۆ ئەوەی لە کاتی یاسایی خۆیدا دەست بە کارەکانی بکات.
هەندرێن محەممەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە بە رووداوی گوت، کۆمیسیۆن حەوت بۆ هەشت مانگی پێویستە بۆ ئەوەی رێکارەکان بەپێی خشتەی دیاریکراو جێبەجێی بکات، ''هەرچەندە کات زیاتر بێت، ئەوەندە کوالێتیی هەڵبژاردنیش باشتر دەبێت''.
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆکایەتی هەرێم داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکات، کە بەرژەوەندیی باڵای هەرێمی کوردستان و مافی یاسایی و دەستووریی خەڵکی کوردستان لەبەرچاوبگرن و بخرێتە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکانی دیکە.
رۆژی 24-02-2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمانی هەرێمی بۆ دەستنیشانكردنی رۆژی هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان واژۆ كرد و رۆژی 01-10-2022 وەك رۆژی ئەنجامدانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستنیشانكرا، بەڵام ناکۆکیی سیاسیی نێوان لایەنەکان لەسەر یاسای هەڵبژاردن، پێکهاتەی کۆمیسیۆن و شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە لەنێوان یەک بازنەیی و فرەبازنەییدا، بوونە هۆکاری دواکەوتنی هەڵبژاردن.
دڵشاد شەهاب لەوبارەوە دەڵێت، دەبێ ئەو گرفتانەی لەبەردەم هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆندان لابدرێن و بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان لەسەرووی ئەمانەوە بێت.
لایەنە سیاسییەکان تائێستا لەسەر یاسای هەڵبژاردن، کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن تارادەیەک رێککەوتوون، بەڵام پرسی میکانیزمی بەشداریکردنی پێکهاتەکان لە هەڵبژاردندا، وەکو کۆسپی سەرەکیی بەردەم هەڵبژاردن هەژمار دەکرێت.
رۆژی دووشەممە 13-03-2023 نوێنەری پێکهاتەکانیش لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی راوێژکارییان کرد بە ئامادەبوونی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان. مەبەست لە کۆبوونەوەکەش زانینی رای پێکهاتەکان بوو لەسەر هەڵبژاردن.
ئێستاش لایەنەکان کۆکن لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستان نیوە بە نیوە بە لیستی نیمچەکراوە و لیستی داخراو بکرێت، ئەگەر پرسی بەشداریی پێکهاتەکانیش چارەسەر بکرێت رێگە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراودا هەموارتر دەبێت.
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، داوای لە نوێنەرایەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد، وەکو رابردوو هاوکار و پشتیوانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بن، بۆ ئەوەی ئەم پڕۆسەیە بە سەرکەوتوویی لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت.