گەنجێک لە هەولێر لە پاشەڕۆی ئاژەڵ گاز دروستدەکات

رووداو دیجیتاڵ 

کوڕێکی گەنج لە گوندێکی هەولێر لە پاشەڕۆی مانگا گاز دروستدەکات و تەباخی پێ دادەگیرسێنێت، گڕی ئەو گازە شینە و، ئەگەر ئاگادارنەبی لەوەی چۆن دروستی دەکات، باوەڕ ناکەیت لە پاشەڕۆی مانگا بەرهەمهاتبێت.
 
دیار عەبدولکەریم، دەرچووی ساڵی 2018ـی پەیمانگەی نەوتە لە کۆیە، دوای تەواوکردنی خوێندن، کاری دەستنەکەوتووە بۆیە گەڕاوەتەوە گوندەکەی خۆی لە دەوروبەری هەولێر و کێڵگەی بەخێوکردنی مانگا و گوێرەکەی داناوە، پاشان بە لێزانیی خۆی، داهێنانێکی گەورەی خستووەتە سەر ئیشەکەی.
 
ئەو گەنجە پاشەڕۆی مانگاکانی تێکەڵی ئاو و هەندێ ماددەی کیمیایی کردووە، هەمووی دەکاتە نێو دەبەیەکی گەورەوە بۆ چەند هەفتەیەک جێی دەهێڵێت، پاشان گازێکی لێ بەرهەمدێت کە دەبێتە سووتەمەنی و جیاوازیی نییە لەگەڵ ئەو گازە شلەی لە ماڵان بەکاردەهێنرێت بۆ چێشتلێنان.
  
دیار عەبدولکەریم هیوای وایە هاوکاری بکرێت و پڕۆژە سادەکەی بۆ پیشەسازییەکی گەورە بگۆڕێت.