گەنجێک لە هەولێر لە پاشەڕۆی ئاژەڵ گاز دروستدەکات

26-03-2023
دیار هیوای وایە پڕۆژە سادەکەی بۆ پیشەسازییەکی گەورە بگۆڕێت
دیار هیوای وایە پڕۆژە سادەکەی بۆ پیشەسازییەکی گەورە بگۆڕێت
نیشانەکردن گاز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کوڕێکی گەنج لە گوندێکی هەولێر لە پاشەڕۆی مانگا گاز دروستدەکات و تەباخی پێ دادەگیرسێنێت، گڕی ئەو گازە شینە و، ئەگەر ئاگادارنەبی لەوەی چۆن دروستی دەکات، باوەڕ ناکەیت لە پاشەڕۆی مانگا بەرهەمهاتبێت.
 
دیار عەبدولکەریم، دەرچووی ساڵی 2018ـی پەیمانگەی نەوتە لە کۆیە، دوای تەواوکردنی خوێندن، کاری دەستنەکەوتووە بۆیە گەڕاوەتەوە گوندەکەی خۆی لە دەوروبەری هەولێر و کێڵگەی بەخێوکردنی مانگا و گوێرەکەی داناوە، پاشان بە لێزانیی خۆی، داهێنانێکی گەورەی خستووەتە سەر ئیشەکەی.
 
ئەو گەنجە پاشەڕۆی مانگاکانی تێکەڵی ئاو و هەندێ ماددەی کیمیایی کردووە، هەمووی دەکاتە نێو دەبەیەکی گەورەوە بۆ چەند هەفتەیەک جێی دەهێڵێت، پاشان گازێکی لێ بەرهەمدێت کە دەبێتە سووتەمەنی و جیاوازیی نییە لەگەڵ ئەو گازە شلەی لە ماڵان بەکاردەهێنرێت بۆ چێشتلێنان.
  
دیار عەبدولکەریم هیوای وایە هاوکاری بکرێت و پڕۆژە سادەکەی بۆ پیشەسازییەکی گەورە بگۆڕێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی.

مەسرور بارزانی لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دا: پارتی تاکە ئومێدی خەڵکی کوردستانە

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی لە یادی 16ی ئابدا پەیامێكی بڵاو كردەوە و رایدەگەیەنێت، پارتی خاوەنی مێژووییەکی پڕ لە سەروەری و فیداکاری و بەرگریکردنە لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان.