پەرلەمانتارێکی عەسائیبی ئەهلی حەق: کەرکووک شارێکی عەرەبییە

26-03-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

حەسەن سالم، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سادیقونی سەر بە گرووپی عەسائیبی ئەهلی حەق، کەرکووک بە "شارێکی عەرەبی" دەزانێت و دەڵێت، ناسنامەکەی نەگۆڕاوە، ئەوەشی وەکو وەڵامی قسەکانی سەرۆک بارزانی ناوهێناوە کە هەفتەی رابردوو لە هەڤپەیڤینێکدا گوتبووی "هیچ شتێک لەم جیهانە ناتوانێت ناسنامه‌ راسته‌قینه‌كه‌ی كه‌ركووك بگۆڕێت".
 
لە تویتێکدا لەبارەی کەرکووکەوە، حەسەن سالم، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سادیقونی سەر بە گرووپی عەسائیبی ئەهلی حەق، کە قەیس خەزعەلی سەرۆکایەتی دەکات، لەبارەی کەرکووکەوە دەڵێت: "کەرکووک بە عەرەبی دەمێنێتەوە و رووخاندنی 114 گوندی عەرەب ناسنامەی نەگۆڕیوە."
 
تویتەکەی حەسەن سالم، کە لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق سەرۆکی فراکسیۆنی سادیقون بوو، لە دوای هەڤپەیڤینێکی سەرۆک بارزانی دێت لەگەڵ کەناڵی بی بی سی، کە رایگەیاندبوو "هیچ هێزێک لە جیهان ناتوانێت ناسنامەی راستەقینەی کەرکووک بگۆڕێت." 
   
لە سەرجەم هەڵبژاردنەکانی دوای ساڵی 2003 کورد لە پارێزگای کەرکووک دەنگی یەکەم و زۆرینە بووە، لەدوایین هەڵبژاردن کە لە ئۆکتۆبەری 2021 لە عێراق کرا، لە 13 کورسیی پارێزگاکە کورد شەش کورسی بەدەستهێنا.
 
ئەنجامی دوایین هەڵبژاردن لە کەرکووک:
 
کورد: 6 کورسی 
 
کۆی دەنگی بەربژێرە براوەکان: 123 هەزار و 178 دەنگ 
 
عەرەب: 4 کورسی 
 
کۆی دەنگی بەربژێرە براوەکان: 63 هەزار و 400 دەنگ
 
تورکمان: 2 کورسی 
 
کۆی دەنگی بەربژێرە براوەکان: 30 هەزار و 791 دەنگ 
 
کریستیان: 1 کورسی
 
کۆی دەنگی بەربژێرە براوەکە: 5 هەزار و 287 دەنگ

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان

14 بەربژێری تورکمان و 7 بەربژێری کریستیان لە هەولێر رکابەرایەتی بۆ بەدەستهێنانی کورسیی کۆتاکان دەکەن

لە بازنەى پارێزگاى هەولێر 14 بەربژێرى کۆتای تورکمان بۆ یەک کورسی رکابەری دەکەن و 7 بەربژێرى کریستیانیش ناویان تۆمار کردووە بۆ ئەو کورسییەى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمان کوردستان لەو پارێزگایە بۆیان دیاریکراوە، بەڵام بەرەى تورکمانى لە دەرەوەى کۆتا بە لیستێکى 11 کەسی بەشدارە.