داعش لە ناوچەیەکی کفری هێرش دەکاتە سەر دوو شوان

26-03-2022
هونەر حەمید
A+ A-
 
رووداو - گەرمیان

لەنزیک ناوچەی دوراجی و پەلکانە لە سنووری قەزای کفری، دوو چەکداری داعش هێرش دەکەنە سەر دوو شوان.
 
جەمال وارانی، فەرماندەی لیوای 144ی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوو شوان کە ئاژەڵەکانیان بۆ لەوەڕاندن بردووەتە ئەو ناوچانەی کە لە قوڵایی ئەو شوێنانەن کە گومان دەکرێت چەکداری داعشی لێبێت، دوو چەکداری داعش بە ماتۆڕسکیل هێرشیان کردووەتە سەریان و ئەوانیش بە کڵاشینکۆڤ تەقەیان لێکردوون".
 
فەرماندەی لیوای 144ی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کرد، "پێشمەرگەکانمان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا نزیکەی 150 سەر ئاژەڵ دیارنین، شوانەکان سەلامەتن و لە ناوچەکە نەماون".
 
هەرچەندە بەردەوام هێزەکانی پێشمەرگە کێوماڵی ئەو ناوچانە دەکەن، بەڵام هێشتا ناوبەناو چەکدارانی داعش لەو سنوورە جموجۆڵیان هەیە و هێرش دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی پرۆژەی نیشتمانیی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی پرۆژەی نیشتمانیی عێراقی کرد

رۆژی یەکشەممە، 24ی تشرینی دووەمی 2024، بارەگای بارزانی رایگەیاند، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شێخ جەمال ئەلزاری ئەمینداری گشتی پرۆژەی نیشتمانیی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکهاتبوون لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەریەکە لە خالید سولتان هاشم، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری و حەمید کەسار ئەلزوبعی.