رووداو - هەولێر
تۆزێکی زەرد بە ئاسمانی ناوچەی قەزای قەرەداخ سەر بە پارێزگای سلێمانی بڵاوبووەتەوە، قایمقامی قەرەداخیش دەڵێ "چاوەڕوانی ئەنجامی پزیشکین".
رەئوف شێخ كەمال، قایمقامی قەرەداخ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "بەیانیی ئەمڕۆ لەلایەن هاونیشتمانیانەوە ئاگادارکراینەوە کە دوای بارانبارین، تۆزێکی زەرد بە ئاسمانی ناوچەکەدا بڵاوبووەتەوە و بەشێکی قەزاکە و چەند گوندێکی ناوچەکەی گرتووەتەوە".
قایمقامی قەرەداخ گوتیشی "خەڵکی گوێیان لە دەنگی فڕۆکە و هێزی ئاسمانی نەبووە کە بە ئاسمانی ناوچەکەدا بڕۆن، بۆیە نمونەی دەرمانەکە بۆ تەندروستی نێردراوە و لەوبارەیەوە چاوەڕوانی ئەنجامی پشکنینین".
رەئوف شێخ كەمال ئاماژەی بەوەش کرد "لێکەوتەی تۆزەکە بەسەر هاونیشتمانیانی ناوچەکە هەستی پێ نەکراوە، بەڵام کاتێک کارگێڕیی قایمقامیەت بۆنی کردووە، بۆ ماوەیەکی کەم هەستی بە هەناسەتەنگی و تووزانەوەی قوڕگی کردووە، کە ماوەیەکی کەم ئەو دۆخە بەردەوامبووە و پاشان دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە، لێکۆڵینەوەش لەوبارەیەوە بەردەوامە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ