رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ زەکەریا یاپچیئۆغلو، سەرۆکی گشتیی هوداپار و ئەندامانی پەرلەمانی تورکیا و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا دەربارەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بیروڕایان گۆڕییەوە.
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پەراوێزی کۆربەندی ساڵانەی هەولێر ئەنجامدراوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پرۆسه‌ى ئاشتى و هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرده‌وه و هاوڕابوون كه چه‌ك و شه‌ڕ هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر ناكه‌ن."
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دەربارەی پرۆسەی ئاشتی، نێچیرڤان بارزانی دووپاتیکردەوە کە "هەرێمی کوردستان بۆ هەموو هاوکارییەکی پێویست لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی ئاستی دا ئامادەیە و رۆڵەکەی یارمەتیدەرانە دەبێت."

چالاكيى هوداپار و په‌رله‌مانتارانيان له په‌رله‌مان و ژيانى سياسيى توركيادا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ