ئەردۆغان سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

26-02-2024
محەممەد عزەدین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەبۆنەی کۆچی دوایی زەکیا مستەفا بارزانی، سەرۆککۆماری تورکیا سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە رێگەی نامەیەکی فەرمییەوە سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی زەکیا مستەفا بارزانی، خوشکی سەرۆک بارزانی.
 
لە نامەکەدا هاتووە، "بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو زەکیا مستەفا بارزانی خوشکتانم بیست. بەم بۆنە خەمناکەوە، لە ناخی دڵمەوە بەناوی خۆم و گەلی تورکەوە، سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و بنەماڵەکەتان دەکەم. هیوای تەندروستی باشتان بۆ دەخوازم".
 
دوای ماوەیەک مانەوەی لە نەخۆشخانە، رۆژی هەیینی 23ـی شوباتی 2024، زەکیا مەلا مستەفا بارزانی، خوشکی سەرۆک بارزانی لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دواییکرد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی دیدارەکە.

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئيسماعيل بێشكچى دەکات

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە ئيسماعيل بێشكچى کرد و لە دیدارەکەدا "سوپاس و پێزانينى گه‌لى كوردستانى بۆ پشتگيرى و به‌رگريكردنى له‌ مافه‌كانى گه‌لى كورد دووپات كرده‌وه‌".