حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان: هیچ کەسێک بەواستە سەردانمان نەکات بۆ ئەوەی ناوی لە حەج تۆماربکات

26-02-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمساڵ ئەو کەسانە بەشداری حەج دەکەن کە ساڵانی رابردوو ناویان لە تیروپشک دەرچووە، بۆیە پێویست ناکات هیچ کەسێک بە "واستە و واستەکاری" بۆ ناو تۆمارکردن سەردانمان بکات.
 
رۆژی یەکشەممە 26-2-2023، کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمساڵ تەنیا ئەو کەسانە دەتوانن حەج بکەن کە ساڵانی رابردوو ناویان لە تیروپشک دەرچووە و نەیانتوانیوە حەج بکەن، بۆیە پێویست ناکات هیچ کەسێک بۆ واسته‌ و واسته‌كاری سه‌ردانمان بكات چونكه‌ هەر كه‌سێک‌ ناوی له‌ تیروپشک نه‌بێت به‌شداری حه‌ج ناكات." 
 
ساڵی رابردوو دوو هەزار و 112 کەس لە هەرێمی کوردستان فەریزەی حەجیان کرد. بەگوتەی کاروان ستوونی، ئەمساڵ چوار هەزار 685 کەس دەتوانن حەج بکەن، ئەویش ئەو کەسانەن کە ساڵانی رابردوو بەهۆی تەمەن و بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە نەیانتوانیوە حەج بکەن، یاخود ئەو کەسانەن کە یەدەگ بوون. 
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان گوتیشی، ئەگەر ئەمساڵ ئەو کەسانەی ساڵانی رابردوو بنێردرێن بۆ حەج، ئەوا بۆ ساڵی داهاتوو بەشێوەی ئەلیکترۆنی ناوی نوێ تۆمار دەکەن و هەر بە ئەلیکترۆنی تیروپشکی بۆ دەکەن. 
 
ماوەی دوو ساڵ بەھۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا رێگە بە حاجییانی کوردستان نەدرا حەج بکەن. بەگوێرەی مەرج و رێنمایی حکومەتی سعودیە، بڕیاریدابوو بۆ ساڵی 2022 پێشوازی لە ملیۆنێک کەس لە ناوخۆ و دەرەوە بکات، لە کاتێکدا ساڵی 2019 پێشوازی لە ملیۆنێک و 500 هەزار کەس کرد.
 
رۆژی 9-1-2023 لە کۆنگرەی حەج و عومرە لە جەدە بڕیاردرا حەجکردن بۆ وەرزی پێش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بگەڕێتەوە و سەرجەم مەرجەکان هەڵگیران لەوانە تەمەن و پشکنین و رێکارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمکردنەوەی ژمارەی ئەوانەی دەچوون بۆ حەجکردن.
 
ئەمساڵ سعودیە پێشوازی لە دوو ملیۆن حاجی دەکات، پشکی عێراق لەو ژمارەیە 33 هەزار و 690 حاجییە لە نێو ئەو ژمارەیەش پشکی هەرێمی کوردستان 4685 حاجییە.  
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی بنبڕکردنی توندوتیژیی دژی ژنانە؛ پیاوانی هەڵەبجە قسە دەکەن

تووندوتیژیی دژی ژنان 'پەتایەکی جیهانییە'؛ پیاوانی هەڵەبجە روونی دەکەنەوە بۆچی لای ئەوان ئەو کێشەیە نییە

لە رۆژی جیهانیی بنبڕکردنی تووندوتیژی دژی ژنان، نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ "پەتای جیهانیی تووندوتیژیی دژی ژنان و کچان، شەرمەزارییە بۆ جیهان" بەڵام لە کووچێکی بچوکی ئەم جیهانەدا کە شاری هەڵەبجەیە، خەڵک شانازی بەوەوە دەکەن، توندوتیژی بەرامبەر ژنان ئەوەندە کەمە "هەر باس ناکرێت."